Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:31

دەوامی بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن دواخرا؛ لە شوێنێکیش پشوو ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بۆ سبەی شەممە 11ـی 02ـی 2023 لە قەزاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی بەستەڵەک و مەترسی ڕێگەکان کاتژمێرێک دەوامی قوتابخانەکان دواخرا و لە ناحییەی بیارەش کرایە پشوو.

لە ڕاگەیەنراوێک ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سۆران، بەهۆی بەستەڵەک و مەترسی ڕێگەکان لەهەر چوار قەزای (مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز، سیدەکان) جگە لە سەنتەری سۆران بڕیاری دا کاتژمێرێک دەوامی قوتابخانەکان دوابخرێت بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستايان.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوە دا کە "لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابییانمان سبەی ڕۆژی شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سنووری بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی بیارە دەکرێتە پشوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین بە چڕی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.