Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:01

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سووتاندنی بارەگایەکی پارتی لە کەرکووک هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانی لە کەرکووک سەرکۆنە کرد و داوای لە لایەنە ئەمنییەکان کردووە کە بەرپرسیارییەتی خۆیان لە پاراستنی بارەگای لایەنە سیاسییەکان جێبەجێ بکەن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10ـی 02ـی 2023 بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک سووتێنرا، لەمبارەیەوە د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: زۆر به‌توندی‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ تاوانی‌ سووتاندنی‌ باره‌گای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ له‌پارێزگای‌ كه‌ركووک دەکەین و به‌ ده‌ستدرێژییه‌كی‌ ئەنقەستی‌ دەزانین له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نه‌وه‌ بۆ تێكدانی‌ ئاشتیی كۆمه‌ڵایەتی.

ڕاشیگەیاند: ئه‌و ده‌ستدرێژی‌ و پێشێلكارییانه‌ ماوەی شه‌ش ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌، داوا دەکەین دەزگا ئه‌منییه‌كان‌ به ئه‌ركی‌ خۆیان هه‌ستن و پارێزگاری لە باره‌گای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان بکەن و بکەرانی ده‌ستدرێژییه‌كان دەستگیر بکەن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە “ماوەی چەند سالێکە ژماره‌یه‌ک باره‌گاو بینا هه‌ن ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه‌، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچییه‌كی‌ یاسایی ئاشكرایه‌،  داوام له‌سه‌رۆک وه‌زیران کرد كاری‌ جددی‌ و ڕێوشوێنه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و باره‌گا و باڵه‌خانه‌ نیشته‌جێیانه‌ بە خاوه‌نه‌كانیان به‌زووترین كات، هەروەها كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری‌ سیاسی‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات، وه‌ک به‌شێكی‌ بنەڕەتی و گرنگ لەپیادەکردنی دیموكراسی.”

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.