Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:51

به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لاوێكی كورد گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


لاوێکی خەڵکی گوندی "کەڵەڕەش"ی سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی داریا میکائیلی تەمەن 23 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان لاوێكی كورد گیانی له‌ده‌ستدا .
 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: داریا میکائیلی کە هەفتەی ڕابردوو بە تەقەی هێزە  ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  به‌سه‌ختی برینداركرا، ڕۆژی پێنجشەممە، 9ی2ی2023 لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزە ئه‌منییه‌كان ڕۆژی هەینیی ڕابردوو3ی2ی2023، لە گەڕەکی "گوشتارگا"ی شاری ئورمیە بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ و بەبێ ئاگادارکرنەوەی پێشوەختە، تەقەیان لە ئۆتۆمۆبیلی ئەو لاوە کوردە کردووە.
شایانی باسە کە تەرمی داریا میکائیلی تاوه‌كو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.