Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 21:54

باران و به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌11ى2ى2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ ئاسمان هەرێمی کوردستان، لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌،  سبەی یەکشەممە 12ى2ى2023 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر: 10
سلێمانی: 7
دهۆک: 10
کەرکوک: 14
هەڵەبجە: 9
زاخۆ: 11
سۆران: 6
گەرمیان: 17

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.