لە سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: كاتژمێر10ى شه‌وی رابردوو 10ى2ى2023، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە نای حوسێن محەممەدی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ دەسبەجێ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی پەڕینەوە لە سنوری “نۆکان” کراوەتە ئامانج و تەقەی لێ کراوە.
هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، دوای ڕووداوه‌كه تەرمی ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.
به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكی كورد كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.