Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 23:25

ئه‌مشه‌و له‌خولی ئیتاڵیادا لازیۆ و ئه‌تله‌نتا ڕووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له ‌گه‌ری بیست و دووی خولی ئیتاڵیا، كاتژمێر 10:45ى خوله‌كی ئه‌م شه‌و یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لازیۆ و ئه‌تله‌نتا به‌رێوه‌ده‌چێت.
 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌خانه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م ریزبه‌ندی دێن، لازیۆ سی و نۆ خالی هه‌یه‌ و له‌پێش ئه‌تله‌نتایه‌ كه‌ سی و هه‌شت خالی هه‌یه‌، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌.
 له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی، لازیۆ هه‌وڵ ده‌دات به‌سوود وه‌رگرتن له‌یاریگای خۆی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، هه‌ردوو یانه‌ له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵ ئاستێكی باشیان پێشكه‌شكردوه‌، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو هه‌ردوولا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانیان بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام داوه‌.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.