Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 21:51

فوئاد حوسێن: كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا بەرهەمدار و گرنگ بوون

نوێنەرانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا هەوڵدەدەن پاڵپشتی لە سیاسیەتی دراوی بانكی ناوەندی عێراق بكەن
کوردستان TV
100%

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، تێگەیشتنێكی ڕوون لە لایەنی ئەمریكییەوە هەیە سەبارەت بەو هەنگاوانەی عێراق بۆ چاكسازی لە ئابووری و سیاسەتی دراوی و داراییدا گرتوویەتییەبەر.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی حوڕە، گوتی: كۆبوونەوەی چڕوپڕ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا ئەنجام دراوە، بۆ گرنگیدان بە پرسەكانی پەیوەست بە دۆخی ئابووری و وزە، لەوانەش پرسەكانی وەبەرهێنانی غاز، هەروەها پرسی هاوكاری حكومەت و كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەم بوارەدا.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ جۆن كێری ،نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كەشوهەوا تاوتوێی گۆڕانی كەشوهەوایان كردووە و ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق پڕۆژەی جۆراوجۆر و هەروەها ڕەشنووسی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمریكا لەم بوارەدا پێشنیار كردووە .
هاوكات وەزیری دەرەوەی عێراق ئەو دیدارانەی لە واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا ئەنجام دراون بە "بەرهەمدار و گرنگ" وەسف كرد و باسی لە "پشتیوانی ڕوونی ئەمریكا بۆ سیاسەتی حكومەت لە بواری ئابووریدا" كرد.
هەروەها جەخیتی لەوە كردەوە كە نوێنەرانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا هەوڵدەدەن پاڵپشتی لە سیاسیەتی دراوی بانكی ناوەندی عێراق بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.