Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 23:31

ئه‌مشه‌و له‌ خولی فه‌ڕه‌نسادا مۆناكۆ و پاریس ڕووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری بیست و سێی خولی فه‌ره‌نسا، كاتژمیر حه‌وتی ئه‌مرۆ، یانه‌ی مۆناكۆ له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌كات.
 پاریس له‌دوو رۆژی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی مارسیلیا یاری كلاسیۆكی له‌جامی فه‌ره‌نسا له‌ده‌ستدا، بۆیه‌ تیپه‌كه‌ی پایته‌خت هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له‌نازناوی لیگاوه‌ن بۆ وه‌رزی ئه‌مسالی بكات، دوای به‌رێوه‌چوونی بیست و دوو گه‌ری رابردوو پاریس په‌نجاو چوار خالی هه‌یه‌ و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه‌.
 دوابه‌دوای ئه‌میش مارسیلیایه‌ له‌خانه‌ی دووه‌م به‌چل و شه‌ش خاڵ، مۆناكۆش له‌خانه‌ی چوارمه‌ به‌چلو چوار خاڵ، بۆیه‌ تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی مۆناكۆ نایه‌وێت به‌ئاسانی سێ خالی یاریه‌كه‌ به‌پاریس بدات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌توانای بێت سێ خالی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆبكاته‌وه‌ تا جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پاریس و مارسیلیا و لانس كه‌م بكاته‌وه‌.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.