دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه كوردستانی باكوور و رۆژئاوای گرته‌وه، به‌هۆی دۆخی نائاسایی ئه‌م پارێزگایانه سه‌رۆكی یه‌كێـتی تۆپی پێی توركیا محه‌مه‌د بۆیۆك راگیرانی خولی توركیای تا سیێ ئاداری داهاتوو راگه‌یاند.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م دۆخه یانه‌ی هه‌تای سپۆرت كه بە هۆی ئەو بوومەلەرزەیەی شارەکەی گرتەوە، داوای کشانەوەی لە پاڵەوانێتییەکانی خولی تورکیای پێشکەش کردووه.
له‌لایه‌كی دیكه وەزیری وەرزش و لاوانی توركیا ، محه‌مه‌د موحەڕەم قەساب ئۆغڵو، دواخستنی سەرجەم چالاکییە وەرزشییە ناوخۆییەکانی لە سەرتاسەری تورکیا تا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند.
جێگای باسه ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ی كه ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، به‌هۆیه‌وه به‌هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و ژماره‌كی زۆریش برینداربوون و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.