Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:31

ڤیدیۆ.. سەگێك ڕەتیدەكاتەوە خاوەنەكەی لەژێر داروپەردوویی باڵەخانە رووخاوەكاندا بەجێبهێڵێت

کوردستان TV
100%

سەگێك لە پارێزگای هاتای توركیا، دوای هەفتەیەك لە بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی كە باشووری توركیا و باكوری سوریای گرتەوە، چاوەڕێی ئەوە دەكات خاوەنەكەی لە ژێر داروپەردووەكان بێتە دەرەوە.
سەگە بریندارەكە لە تەنیشت داروپەردووی خانووە ڕووخاوەكەی خاوەنەكەی كەوتبوو، چاوەڕێی ئەوە بوو خاوەنەكەی لە ژێر داروپەردووەكە دەربهێنرێت، چونكە ماوەی دوو ڕۆژ ڕەتیكردەوە لە شوێنی خۆی بجوڵێت.
بەهۆی بوومەلەرزەكەی توركیا كە زیاتر لە 24 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، خاوەنی سەگەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بوو لەژێر داروپەردوودا گیری خواردبوو.
مستەفا سۆنمەز، برای خاوەن سەگەكە، كە ئەویش لە دەرەوە چاوەڕێی دەكرد گوتی " سەگەكەمان برد بۆ شوێنێكی تر بەڵام هاتەوە.
سۆنمێز ئاماژەی بەوەشدا كە  سەگەكە توانیویەتی خۆی لە نێو داروپەردووەكە دەربچێت و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دەرەوە چاوەڕێی كردووە.
دواتریش خۆبەخشەكان چارەسەری سەگە ترساوەكەی ناوچەكەیان كرد و لەسەر دۆشەكێك دایاننا تا بتوانێت پاڵ بكەوێت و بخەوێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.