ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە بیمەی تەندروستی ناچاری دەبێت بۆ فەرمانبەران.
ئیحاب عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی دەستەی بیمەی تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەكەمی بیمەی تەندروستی بە خستنەرووی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دەستمان پێكرد و ئێمە ئەو ئۆرگانانەمان دەستنیشان كرد كە دەستی پێدەكەین، كە بریتین لە دەزگاكانی حكومەت لە سێ سەرۆكایەتییەكە و ناوەندەكانی هەندێك وەزارەت، جگە لە 100 هەزار كەسی بیمەكراو كە چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە كە لە پارەدان بەخشراون، جگە لە بەشێك لەوانەی بەدەست نەخۆشی دەروونی و ئۆتیزمەوە دەناڵێنن، و 10%ی بەڵێندەرەكان.
هەروەها گوتی: بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد "بیمەی تەندروستی بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی كرێی پزیشكی بە ڕێژەی 90% و ئەو چین و توێژانەشی كە توانای داراییان كەمە لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیمەی تەندروستی بۆ فەرمانبەران دەبێت لەسەر بنەمای ناچاری و بۆ باقی پۆلەكانی دیكەش لەسەر بنەمای ئیختیاری دەبێت.
ڕوونیشیكردەوە "بیمەی تەندروستی لە كاتی خستنە رووی فۆرمەكەوە دەستپێدەكات و لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەدا كە دوای قۆناغی یەكەم و تۆماركردنی فەرمانبەران، فۆڕمەكە دەكرێتەوە بۆ ئەوانەی ئارەزووی ناو تۆماركردنیان هەیە .
بیمەی تەندروستی هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوەو لەماوەی شەش مانگدا جێبەجێدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.