Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:18

منداڵێكی ته‌مه‌ن(10) ساڵان نامیلكه‌یه‌كی شیعری بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


(چریكه‌ی من) نامیلكه‌یه‌كی شیعرییه‌ ، له‌ نووسینی (دانیا ئارام) بڵاوكرایه‌وه‌.
دانیا ئارام ، ته‌مه‌نی (10) ساڵانه‌ ،له‌ ساڵی 2012 له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌،ئێستا قوتابی پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌،له‌ قوتابخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو.
دانیا له‌ ته‌مێنكی زووه‌ خولیای نووسین خوێندنه‌وه‌ بووه‌، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی له‌ ساڵی (2021) له‌ ژێر ناوی (ئاڵاكه‌م) ،بڵاوكردۆته‌وه‌،(چریكه‌ی من) یه‌كه‌مین به‌رهه‌می چاپكراوی ئه‌وه‌، چه‌ندین هۆنراوه‌ی مناڵان له‌ خۆده‌گرێت.
(چریكه‌ی من) له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری كتێبخانه‌كان، له‌ ساڵی 2022  ژماره‌ی سپاردنی (1112) پێدراوه‌.
له‌ یه‌كێك هۆنراوه‌كانیدا (دانیا ئارام) ده‌ڵێت:
من كه‌سێكی به‌ختیارم
ژیر و وریا هۆشیارم
له‌ ناو پۆلدا دیارم
هاورێی ژیله‌و ژیارم
به‌زمانی كوردی ده‌دوێم
هۆنراوه‌تان بۆ ده‌ڵێم 
 
ئا- كامران
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.