وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی عێراقی كه بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان بڵاوكردبووه‌وه كه نه‌وتی هه‌رێم لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا هاتووه، لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا هاتووه، هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە ، لەكاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن ، ئەم بانگەوازە جەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان.
له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، دووپاتی دەکه‌ینه‌وه کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.