Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:31

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون

بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین بابەتی تر.
کوردستان TV
100%

لەسەر بڕیار و راسپاردەی مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكان، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەرێدەكەون .
ئومێد سەباح،سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەسەر بڕیار و راسپاردەی مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بەغدا بەرێدەكەوین بەمەبەستی گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم سەردانەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمە بۆ بەغدا ،بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین بابەتی تر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.