زۆرێك له شۆفێران له كاتی به‌فربارین دا ،تووشی گیر‌و گرفت ده‌بن ، بۆ سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك پێویسته چه‌ند رێنمایه‌ك له كاتی هاژۆژتن په‌یره‌و بكه‌یت ،هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی چه‌ند رێنماییان له كاتی شۆفێریكردن له كه‌شی به‌فراویدابۆ شۆفێرا دیاری كردوه كه بریتین له :
- كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی بۆ ڕادده‌یه‌ك كه توانای وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌بێت، واته له ناو شاره‌كان خێرایی له كاتژمێرێكدا 30 تا 50 كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌بێت، بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له كاتژمێرێكدا 60 كیلۆمه‌تر یان یان كه‌متر، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی بارودۆخی شه‌قامه‌كه خێرایی كه‌م و زیاد ده‌كه‌یت.
- پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی له‌نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆت و ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مت، ئه‌م خاڵه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه چونكه توانای وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له به‌فر باریندا كه‌م ده‌كات، هه‌ر بۆیه پێویسته ماوه‌یه‌كی دیاریكراوت هه‌بێت بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل.
- ئیشكردنی ڕووناككه‌ره‌وه(گڵۆپ)ی نزم و ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ته‌م گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه بارینی به‌فرو بوونی ته‌م ڕێژه‌ی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه.
- دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌م و كوڕی نییه و پێویسته بانزینی ته‌واو له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌بێت بۆ كاتی پێویست و قه‌ره‌باڵغی.
- بوونی به‌تانییه‌ك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا بۆ كاتی پێویست.
- نابێت شۆفێر به شپرزه‌یی و له‌ناكاو ئیستۆپ بگرێت به‌ڵكو ده‌بێت به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی بێت.
- سه‌ردانی نه‌كردنی ناوچه شاخاوییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و به‌سه‌ربردنی كات.
- له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی نه‌خوازراودا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی بكرێت به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هاتوچۆ 188 پۆلیسی فریاكه‌وتن 104 فریاگوزاری ته‌ندروستیی 122 به‌رگری شارستانیی 115.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.