Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:29

سەرۆک بارزانی بەدواداچوون بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ عەفرین دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 02ـی 2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەدواداچوون بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین دەکات.

دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند: سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاسپارد کە هاوکاری هەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانی شاری عەفرین بەبێ جیاوازی بکەن.

ڕاشیگەیاند: سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی دەزگای خێرخوازی بارزانی وەک یەکەم تیم کاروانی هاوکارییەکانی گەیاندە عەفرینی کوردستانی سووریا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.