Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:32

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا بە بڕیار و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان شاندێک بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ـی 02ـی 2023 شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردنی چەند بابەتێک لەوانەش دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە یاسای بوودجە و یاسای نەوت و گاز و ماددەی 140 و قەرەبووکردنەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی پەیڕەو کردنی ئەو سیاسەتانەی کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە دژ بە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دراوە.

ڕاشیگەیاند: شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری وەکوو سەرۆکی شاند و ئەندامێتی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە  وەکالەت، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خالد هادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ستافی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "پشتیوان بە خوا لە ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ شاندی حکومەتی عێراق بتوانین ئەو ماف و شایستە داراییانەی کە هی خەڵکی کوردستانە بەدی بهێنین.''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.