Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:27

دوایین ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا

کوردستان TV
100%

بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە  بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا گیانیان لەدەست داوە بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 25 هەزار کەس و ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر لە 80 هەزار کەس.

بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە  بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا گیانیان لەدەست داوە 25 هەزار کەسی تێپەڕاند.

هاوکات هەر بەپێی ئەو ئامارانە ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بەهۆی بوومەلەرزەوە برینداربوون زیاترە لە 80 هەزار کەس.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێستا گەڕان بەدوای تەرمی بێسەروشوێنبووان دەستی پێ کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە زیاتر بەرزببێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.