Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:44

بزانە چەند هاووڵاتیی عێراقی لە بوومەلەرزەکەی تورکیا گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 7 هاووڵاتیی عێراقی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

خەلیل ئیبراهیم كاربەڕێكەری كونسوڵگەری عێراق لە ئەنقەرە ئەمڕۆ شەممە 11ـی 02ـی 2023 ڕایگەیاند: 7 هاووڵاتیی عێراقی لە ئەنجامی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە توركیای دا، گیانیان لەدەست داوە.

ڕاشیگەیاند: تاوەکوو ئێستا هەشت هاووڵاتیی دیکەی عێراق بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 06ـی 02ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە تورکیا و سووریا بە گوڕی 7.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا و  لە چەندان وڵاتی دیکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەستی پێکرا، ئەمەش زیانێکی گیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.