Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:32

بانکی ناوەندی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە واشنتۆن ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی نوێی عێراق لە چاکسازیی ئابووری و بانکی ناوەندی دەردەبڕێت.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر کۆبوونەوەمان لەگەڵ بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە تاوەکوو بەهاوبەشی کار بکەن و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی کارکردن لەسەر پلاتفۆرمی گواستنەوەی پارە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ببنەوە.

 ڕاشیگەیاند: هەردوو شاندی ئەمریکی لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک ڕێکار و پشتیوانی بۆ بانکی ناوەندی عێراق کردووە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان بە شێوەیەک کە نەرمی بنوێنن لەم قۆناغەدا.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەش دا کە یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەسەر پاڵپشتی و پشتگیری پێویست کردەوە بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاکسازیی ئابووری.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.