Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:20

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی دەكات

بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/12 مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات)  بەڕێوەدەچێت. 
سەرۆكی حكومەت لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حكومی تێیدا بەشدار دەبن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.