مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی پانزە ملیۆن دیناری دزیبوو .
ئهمرۆ یهكشهممه12ى2ى2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە پارەی لێدزراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیبووی پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار (د،م،ق لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
تۆمەتبارێك بهتۆمهتی دزینی 15 ملیۆن دینار دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.