Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

باوكێك باس لە وردەكارییەكانی مردنی كچەكەی بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە دەكات 

کوردستان TV
100%

مەسعود هانسەر، كە وێنەكەی جیهانی هەژاند و دەستی كچەكەی گرتبوو كە لە ژێر داروپەردوودا گیانی لەدەستدابوو، مردنی كچە تەمەن 15 ساڵەكەی پشتڕاستكردەوە، كە هیچ ڕێگەیەك نەبوو بۆ ڕزگاركردنی.
هانسەر، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "سی ئێن ئێن تورك"، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی كە باشووری توركیا و باكوری سوریای گرتەوە، ئەندامانی دیكەی خێزانەكەی لەدەستدا.
ڕوونیشیكردەوە، كە دوای سێ ڕۆژ لە بوومەلەرزەكە توانیویەتی بگاتە دەستی كچەكەی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە تەنیا چوومە ئەوێ و هەوڵمدا كچەكەم دەربهێنم، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی ڕزگاری بكەم.
هانسەر دەڵێت: بەشێك لە تەرمی كچەكەی بەناوی ئیرماك دیار بووە، بەشی خوارەوەشی لەژێر داروپەردوودا بووە. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، پیاوێك یارمەتی داوە لە كاتێكی دواتردا تەرمی كچەكەی دەربهێنێت.
دەشڵێت، دایكی و دوو برا و خوشكەزای لەدەستداوە و ئێستا بێ ماڵ و حاڵە دوای ئەوەی بوومەلەرزەكە ماڵەكەی وێرانكردووە.
وێنەكە لە سەرجەم میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، دوای ئەوەی فۆتۆگرافەرێكی ئاژانسی فرانس پرێس وێنەی هانسەری گرتووە كە دەستی كچەكەی گرتووە لەناو ئەو وێرانكارییەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە دروستی كردووە.


ئادەم  ئاڵتان، كە بۆ ماوەی چل ساڵە فۆتۆگرافەرەو ماوەی پانزە ساڵی لە ئاژانس فرانس پرێس بەسەر بردووە، سەبارەت بەو ڕووداوە گوتی : ئەو كاتە زۆر سۆزداری بووم، چاوەكانم پڕ بوون لە فرمێسك. بەردەوام بە خۆمم دەگوت: ئەی خوایە گیان، ئەمە ئازارێكی بەرگە نەگیراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.