Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:36

بزانە كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت ؟

کوردستان TV
100%

بزانە كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت ؟

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە    12– 02 - 2023  
كەش/ ناجێگیرییەكی كورت خایەن لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر هەیە, لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ كۆتای پێ دێت .
كەشی ناوچەكەمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری باران بارین بەڕێژەیەكی كەم لە سەر بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە پارێزگای كەركووك دەبێت , هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری كەمێك بەفر هەیە  .
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 -  15 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كم  دەبێت 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە    13 – 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچەهەورە.
پلەكانی گەرما  / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ( 5 -  15 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كم  دەبێت 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  12 پلەی سیلیزی
سلێمانی    : 10 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  12 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   11 پلەی سیلیزی
سۆران    :  7پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  16 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 12- 02- 2023
هەروەها ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی پێشبینی كردووە كە لە لە رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە حاڵەتێكی ناجێگیری كەش و ھەوا بەشێوەی باران  پچر پچر و ھەورە بروسكە لە دەریای سوورەوە ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی عێراق بگرێتەوە  كە كاریگەری لەسەر ناوچەكانی ئێمە نابێت و كەش تا رۆژی پێنجشەمە لەھەرێمی كوردستان بەسەقامگیری دەمێنێتەوە ، بەڵام ئەگەر ھەیە رۆژی پێنجشەمە حاڵەتێكی لاواز و كورت خایانی باران و بەفر ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەشێكی ناوچەكان بگرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.