یه‌كێتی تۆپی پێی مه‌كسیك دیێگۆ كۆكای وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی به ڕۆژنامه‌نوسان ناساند .
دوای ماڵئاوایی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له یاری كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر تاتا مارتینۆ ده‌ستبه‌رداری پۆستی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك بوو .
یه‌كێتی تۆپی پێی مه‌كسیك دوای چه‌ندین پاڵێوراو بۆ ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له كۆتایی دا دیێگۆ كۆكا دیاریكرا .
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دیێگۆ ڕایگه‌یاند كه بۆ من شهڕهفێكی گه‌وره‌یه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م بم و بتوانم ئاستی به‌رز بكه‌مه‌وه ، كاری من ئه‌وه‌یه بۆ باشترین یاریزان بگه‌ڕێم و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێ به‌هێز بكه‌ین و هیچ ڕێگریه‌ك نابینم بۆ كاره‌كه‌م ، هیوادارم له ئاست ئه‌و متمانه‌یه دا بم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.