ئه‌مرۆیه‌كشه‌ممه 12ی2ی2023 شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، گەیشتنە پارێزگای هەولێر.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و فریق روکن قه‌یس خه‌له‌ف محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لەئەفسەرانی بالای وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی شاری هەولێریان کرد‌و لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن فەریق رکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵا پێشوازیان لێ‌کرا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەکۆبونەوەیەکدا کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان و راوێژکارانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت ئامادەیبوون باس لەدواین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکانی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی عێراق کراو، پاشان چۆنیەتی باشترکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان هێزە هاوبەشەکان لەسەر زەوی دووپات کرایەوەو هەردوولا رایانگەیاند پێویستە تەواوی هێزەکان لەسنورەکانی خۆیاندا پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ یەکتردا هەبێت، هاوکات باس لە پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل و رووبەروبونەوەی گروپە تیرۆرستیەکان بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە کرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاندووه، کۆبونەوە بەتاوتوێکردنی چەندین بابەتی پەیوەست بە پرسی ئاسایشی ناوچەکەو، کۆمەلێک پرسی پەیوەندییدار لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگه وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان بەکۆتا هات.
له هه‌ولێر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمەلێک پرسی پەیوەندییدار لە نێوانیان ده‌كه‌ن
سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.