Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:41

شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ  شاندێك له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق  لەبارەی گفتوگۆ كردن بۆ  پەرەپێدانی رەشنووسی یاسای نەوت و غاز له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌  

ئۆمێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یس بووك رایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەمە 12/2/2023، لە چوارچێوەی سەردانەکەمان بۆ بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکرد.

راشیگەیاندووه‌: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، گفتوگۆمان دەربارەی پەرەپێدانی رەشنووسی یاسای نەوت وغاز و بابەتە پەیوەندیدارەکان دەبێت.
 رۆژی شه‌ممه‌11ی2ی2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.