پۆلیسی هه‌ولێر رایگـه‌یاند، شه‌وی رابردوو كه‌سێك به پێنج گولـلـه له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانییه‌وه كوژرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه12ی2ی2023، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: شەوی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی (سەربەستی)، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک لەلایەن ماڵی خەزورانی تەقەی لێکراوە بەناوی (فەرمان عه‌بدولخاڵق ساڵح ) تەمەن (32) ساڵ، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی لە ئاکامدا (5) گولـلـه‌ی بەرکەوتووە و زامدار بووە.
راشگه‌یاندراوه، دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەکانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی ناوبراو لەبەر سەختی برینەکەی گیان لەدەست دەدات.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەلایەن (ب. ر. ز.) تەقەکە ئاراستەی کەسی کوژراو کراوە ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە.
پۆلیسی هه‌ولێر: كه‌سێك له‌لایه‌ن ماڵی خه‌زوورییه‌وه به پێنج گولـله كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.