ئەمڕۆ یەكشەممە12-2-2023 ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، چەند ڕێنماییەكی سەبارەت بە كەلوپەلی كارتی بەشەخۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان دەركرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر بە ئۆتۆماتیككردنی كارتی بەشەخۆراكی كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سودانی ڕێنمایی وەزارەتی بازرگانی كردووە بەخێرایی بەرنامەكە تەواو بكەن، بەمەبەستی وەستاندنی بەهەدەردانی پارەی گشتی.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ دابینكردنی كەلوپەلی كارتی بەشەخۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ سەرجەم هاووڵاتیان و گروپە هەژارەكان كە دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
جێگای سەرنجە كە ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی نوێ لەلایەن كۆمپانیایەكی تایبەتمەندەوە ئامادەكراوە، بە هاوكاری وەزارەتی پەیوەندییەكان، بە ئامانجی پێكهێنانی داتابەیسێكی نوێ و نوێكراوە بە شێوەیەك كە ڕێگری لە دەستكاریكردن دەكات و ناوی مردوو و دانیشتوانی دەرەوەی عێراق و هەموو ناوە خەیاڵییەكان ئاشكرا دەكات.
ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ دابینكردنی بەشەخۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا دەگیرێتەبەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.