سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی قوربانییانی بوومەلەرزەدا کرد و له تۆماری پرسه‌دا په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می تۆمار کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 12ـی 02ـی 2023، له کونسوڵخانه‌ی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر، به‌شداری له پرسه‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی 06ـی ئه‌م مانگه‌دا کرد که له تورکیا و سووریا به هه‌زاران قوربانیی لێکه‌وته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له تۆماری پرسه‌دا په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می تۆمار کرد و تیایدا به ناوى خۆیان و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵی خۆیانی پێشكه‌ش به گه‌ل و حكوومه‌ت و سهركردايهتيى توركيا کرد بۆ ئه‌و كاره‌ساته ناخههژێنهى له ئه‌نجامى بوومهلەرزهيهكى وێرانكه‌ر، 10 پارێزگاى توركيا و چەند شارێکی سووریای گرته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کرده‌وه که له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى، به دڵ و ده‌روونێكى خه‌مناكه‌وه، بير و دڵمان لاى گه‌لى توركيا و خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و هه‌زاران قوربانييهيه كه هه‌رگيز وێنه دڵتهزێنهكانيان و ديمه‌نى ڕووخان و وێرانبوونى شار و ئاوهدانييهكان له بير ناچنه‌وه و ناخ و ده‌روونى مرۆڤ ده‌هه‌ژێنن.
هه‌روه‌ها له يهزدانى مه‌زن داواكاره که گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازێت.
دووپاتیشی کرده‌وه که هه‌رچى له توانادا بێت هه‌رێمی کوردستان بۆ هاوكارى و يارمهتيدان ئاماده‌يه.
لای خۆیه کونسوڵی گشتیی تورکیا، سوپاس و پێزانینی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌شداری و هاوبه‌شیی نێچیرڤان بارزانی له پرسه‌که‌دا و بۆ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان به گه‌ل و حکوومه‌ته‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.