Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:35

نرخی ئێستای دۆلار له‌ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌های دۆلار له‌ فرۆشگاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ شاری به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ فرۆشگاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ شاری به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ فرۆشتن 149 هه‌زار دیناره‌، بۆ كڕینیش نرخه‌كه‌ی 147 هه‌زار دیناره‌.

له‌ شاری هه‌ولێریش ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن 150 هه‌زار و 250 دیناره‌، نرخی كڕینیش 149 هه‌زار و 250 دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نرخی له‌ شاری به‌غدا نرخی 100 دۆلار 146 هه‌زار و 500 دینار بوو، له‌ شاری هه‌ولێریش 148 هه‌زار و 250 دینار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.