Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:37

له‌ بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان والی دیاله‌ی داعش هاته‌ كوشتن

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، توانرا چه‌ند تیرۆریستێكی داعش له‌نێو ببرێن كه‌ یه‌كێك له‌وان والی پارێزگای دیاله‌ی داعش بوو.

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی (F16)ی عێراق چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین ئه‌نجام دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا توانرا 7 تیرۆریستی داعش له‌نێو ببرێن، یه‌كێك له‌وانیش سامی موحان كه‌ ناسناوی (ئیبن عه‌بدوڕه‌حمان)ی هه‌بوو و پۆستی والی تیرۆریستانی داعش بوو له‌ پارێزگای دیاله‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.