وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هۆشدارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و داوای له هاووڵاتییان ئاگاداربن كه دراوی ساخته زۆر بووه و چاوكراوه بن له كاتی مامه‌ڵه‌كردندا.
وه‌زاره‌تی دارایی له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ماوەیەکە بڵاو بوونەوەی دراوی ساختە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و داوا لە هاووڵاتییان دەکه‌ین زیاتر چاوکراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن بە جۆرەکانی دراو تا تووشی زیان نەبن.
ڕاشیگه‌یاند: لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوبەرایەتی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانکەکان کردۆتەوە تا زیاتر چاوکراوە بن لە کاتی مامەڵەکردن بە دراوەکان.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیارە خولی هۆشیاری تر بۆ فەرمانگەکان و نووسینگە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکرێتەوە تا هەمووان زیاتر بە ئاگا بن لە بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە و مەترسییەکانی.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و دۆلاری ئەمریکی ساختە لە جۆره‌كانی 50 دۆلاری و 100 دۆلاریدا گیراوە و له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕێکاری یاسایی پێویست ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.