Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:29

له‌ زه‌ڕایه‌ن پیكابیان دزی و له‌ كۆیه‌ ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ زه‌ڕایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی پیكابیان دزی بوو و له‌ شاری كۆیه‌ دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ دزراوە، بنكەی پۆلیسی زەڕایەن ڕاسپێردرا بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینەوەكان و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتباران، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتباران لە گوندی زڕگوێز بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن، دواتریش توانرا لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئۆتۆمبێلەكە لە شارۆچكه‌ی كۆیە بدۆزرێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا سەرجەم تۆمەتباران كه‌ پێكهاتوون له‌ (ن. خ. م) لەدایكبووی 1994، (گ. م. ف) لەدایكبووی 1988،

(ف. ح. ح) لەدایكبووی 1984 كە پێشینەی تاوانیان هەیە و لە چەند بنكەیەكی تر داواكراون، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.