سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر پردی كۆنی خه‌بات هه‌وڵی خۆكوشتنی دا، به‌ڵام ڕێگری لێ كرا و ڕزگار كرا.
كاتژمێر 4ی سهلهرئێوارهی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك هه‌وڵی خۆكوشتنی دا به خۆفڕێدانی بۆ نێو ڕووباری زێی گه‌وره له‌سه‌ر پردی كۆنی خه‌بات.
به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و هاووڵاتییانه‌وه ڕێگری لێ كرا و به سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر پرده‌كه هێنرایه خواره‌وه و ڕزگار كرا.
په‌یامنێر: سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.