Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:01

نیكۆس كریستۆدۆلیدس به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی قوبڕس هه‌ڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت له‌ وڵاتی قوبڕس ڕاگه‌یه‌نرا و تێیدا نیكۆس كریستۆدۆلیدس سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به‌ سه‌رۆكی داهاتووی وڵات هه‌ڵبژێردرا.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆتایی به‌ كاره‌كانی هه‌ژماری ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی قوبڕس هێنرا و تێیدا كریستۆدۆلیدس به‌ براوه‌ هه‌ژمار كرا و رێژه‌ی 51.9%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ڕكابه‌ره‌كه‌شی ئه‌ندریاس ماڤرۆیانیس ڕێژه‌ی 48.1%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

پێشتریش پێشبینی كرابوو كه‌ نیكۆس كریستۆدۆلیدس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ڕاپرسییه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن له‌ پێشه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانی بوو‌.

كریستۆدۆلیدس /49 ساڵ/ پێشتر پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌ كابینه‌ی ڕابردوودا هه‌بوو، ڕكابه‌ره‌كه‌شی ماڤرۆیانیس /66 ساڵ/ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاتی قوبڕسه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.