Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:29

مۆبایلی زیرەک ژیانی چەندان کەس لە مردن بەهۆی بوومەلەرزەوە ڕزگار دەکات

کوردستان TV
100%

 مۆبایلە زیرەکەکان و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیی ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە لە ڕزگارکردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مردن بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا و سووریا لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا.

هاوکات دەرفەتی بۆ زۆرێک لە کەسانی گیرخواردوو لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ڕەخساند، بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بکەن و ئازارەکانیان بە هەمووان بگەیەنن.

لەمبارەیەوە کەناڵی (ئەلعەرەبیە حەدەس) چیرۆکی پیاوێکی سووری دەگێڕێتەوە لە شاری دیلۆکی کوردستانی تورکیا کە دوای 3 کاتژمێر مانەوەی لەژێر داروپەردوودا بە مۆبایلەکەی هاوڕێکانی ئاگادار دەکاتەوە تاوەکوو ڕزگاری بکەن.

ناوبراو چیرۆکەکەی خۆی بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "دوای ئەوەی ڕووناکی مۆبایلەکەم بینی، توانیم خۆم بگەیەنمە مۆبایلەکەم و هاوڕێکانم ئاگادار بکەمەوە و داوای یارمەتییان لێبکەم."

دەشڵێت، "هاوڕێکانم توانیان بەخێرایی بگەنە لام و ڕزرگارم بکەن، لەکاتێکدا نزیک بوو لەوەی بمرم."

بەهۆی بوومەلەرزەکەی 06ـی 02ـی 2023 تاوەکوو ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 02ـی 2023 زیاتر لە 30 هەزار کەس تەنیا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە و دەیان هەزار کەسی دیکەش بریندارن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژەی بەوە دا کە بوومەلەرزەکە هەڕەشە و مەترسی لەسەر 5 ملیۆن کەس دروست کردووە..

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.