Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:33

له‌دوای 160 کاتژمێر لە بوومەلەرزەکەی توركیا كچێك لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا رزگارکرا

کوردستان TV
100%


لە شارۆچکەی ئانتاکیا-ی سەربە پارێزگای هاتای لە باشووری توركیا منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان دوای مانەوەی بۆ ماوەی 160 کاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاوی ئەو بوومەلەرزەیەی کە چەقەکەی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو و بە "کارەساتی سەدە" وەسفدەکرێت، رزگارکرا.
دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست، باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئانادۆڵوی هەژاند، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە پارێزگای هاتای بەردەوامە.
تیمەکان، ئەرکی گەڕان و رزگارکردنیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەی ئۆزگور لە شارۆچکەی ئانتاکیا-ی ناوەند کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاوە، ئەنجامدا.
تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن، لە ژێر داروپەردووەکاندا کەسێکی زیندوویان بەدیکرد.
لە ئەنجامی کارێکی چڕ و ورددا توانرا كچێكی ته‌مه‌ن 11  ساڵان بە ناوی لینا ماردینی دوای 160 کاتژمێر مانەوە رزگاربکرێت.
منداڵەکە، دوای دەرکردنی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەدا رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.