Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:32

لە عێراق کوژرانی حەوت تیرۆریستی داعش راگەیەندرا

كه‌ركووك.. له‌ هێرشێكی ئاسمانی 14 چه‌كداری داعش كوژران
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی بەناو والی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و شەش تیرۆریستی دیکەی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند کە لە ئاکامی دوو ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقدا بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین له‌ پارێزگای دیالە ، حەوت تیرۆریست کوژراون لەنێویاندا، بەناو والی داعش لە پارێزگای دیالە.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق لە دوو ھێرشی ئاسمانییدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومان کردووە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەوت تیرۆریستی داعش کوژراون.

باسی لەوەش کردووە کە یەکێک لە تیرۆریستە کوژراوەکان، بەناو والی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە لە پارێزگای دیالە، بەناوی سامی موحان ناسراو بە "ئیبن عەبدولرەحمان".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.