ناوی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی راگه‌یاندرا,
ئەمڕۆ دووشەممه 13ـی 2ى2023، لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەزموونەكان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەرەكی بەرایی (تمهیدی) بە هەموو بەشەكانیەوە دەكەینەوە، دەتوانن ئێستە شوێنی ناوەكانیان ببیننەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لە ڕێی ئەو لینكانەی دیاری كراوە، بەپێی پارێزگاكان ئەو قوتابخانانەی مامەڵەیان لێ كردووە، دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانیان بزانن، بۆیە داوایان لێ دەكەین ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی ئەزموونە بەراییەكان لە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ، سەردانی شوێنی خۆیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.
ڕۆژی 19ـی 2ى2023، تاقیكردنەوە بەراییەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ قوتابیانی دەرەكی ئەنجام دەدرێ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانیش رایده‌گه‌ێنێت: كه سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه ته‌واوبووه.
بۆ دۆزینەوەی ناوەكەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.