Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:29

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە، هەروەها گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێریان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 02ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر تاوتوێ کرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.