Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:35

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بەمشێوەیە دەبێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت، لەنێوان ( 5 -  15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.

کەشناسی سەبارەت بە کەشواهەوای سبەی سێشەممە ڕاشیگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت، لەنێوان ( 5 -  15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر:  12 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى

دهۆک:  11 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ:   11 پلەى سیلیزى

سۆران:  5 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  18 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.