پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 02ـی 2023 دەستگیرکردنی 9 کەسی بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەکی زۆر بتڵی غاز دەستگیر کرد، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستی بەسەر ژماره‌یه‌كی زۆر بتڵی غازدا گرت، هاوکات داواشی لە هاووڵاتییانی ژمارەیەک گەڕەک کردووە کە دزیان لێکراوە سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سكاڵایان تۆمار كرد كە بتڵی غازیان لێ دزراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا 9 تۆمەتباریان ده‌ستگیر كرد و لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ژماره‌یه‌كی زۆر بتڵی غازدا.
ڕاشیگەیاند: تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوە كه له‌هه‌ریه‌ک له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچنار، كانی كورده و كانی سپیكه‌ی شاری سلێمانی بتڵی غازیان دزیوه، بۆیه داوا لەهاووڵاتییانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دەكەین كە دزییان لێكراوە، سەردانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بكه‌ن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م. أ. خ - م. ع. ک – م. م. ح– ر. ع – ئـ. ع. م- چ. ک. ئـ - هـ. س. ح – م. د. م- ز. ک. م) كه به ڕه‌گه‌زنامه كوردن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.