Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:38

ئەمڕۆ پارەی گەنمی ساڵانی 2015 و 2016ـی جوتیارانی کوردستان دەنێردرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 02ـی 2023 حکوومەتی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی کوردستان دەخاتە سەر هەژماری بانکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان تیڤی پشتڕاستی کردەوە کە "ئەمڕۆ دووشەممە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2015 و 2016 دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان."

باسی لەوەش کرد کە حکوومەتی عێراق 272 ملیار و 26 میلۆن دینار پارەی قەرزی گەنمی جوتیاران بۆ  ساڵەکانی 2015 و 2016 لە ڕێگەی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی حکوومەتی عێراقەوە دەخاتە سەر هەژماری بانکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشووتر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەڵێنمان وەرگرتووە بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵانی پێشووی جوتیاران، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگاتە هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنیشی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 07ـی 02ـی 2023 بڕیاری ناردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2015  و 2016ـی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی دا.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.