Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 15:29

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات لە وەڵامدانەوەی پەیوەندی هاوبەشان سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوبەشان کەمتەرخەمی بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان نووسراوێکی دەرکردووە و گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کردووە، تێیدا هاتووە کە جەخت دەکەینەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی گشت بەش، بنکە و فەرمانگەکانی چاککردنەوەی کارەبا کە وەڵامی گشت پەیوەندییەکانی هاوبەشان بدەنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەبەر ئەوەی تێبینی کراوە و سکاڵای زۆر دەکرێت لەلایەن هاوبەشان کە وەڵامی پەیوەندییەکانیان نادرێتەوە بەپێی پێویست، بۆیە هەر فەرمانبەرێک لە پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییە گرنگە كەمتەرخەم بێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە داوە، نووسراوەکە دوای ئەوە دێت کە هاووڵاتییان تێبینی و سكاڵایان كردووە سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی پەیوەندییەكانیان بەپێی پێویست.

 

- لینكی ژمارە تەلەفۆنەکانی چاككردنەوە و سكاڵای وەزارەتی كارەبا

https://drive.google.com/.../1nLd3UH1i2JG5ZpcBWNY.../view...

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.