Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:39

سبەی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەست پێ دەکەن

کوردستان TV
100%


سبەی سێشه‌ممه‌14ى2ى2023 یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) دەست پێ دەکەن.

بەگوێرەی سیستمی پاڵەوانێتییەکە، یەکەم یارییەکانی قۆناغی 16 لە رۆژانی 14-15 و 21-22ی شوباتی 2023دا ئەنجامدەدرێن و یارییە دووبارەکانیش لە 7-8 و 14-15ی ئاداری 2023 بەڕێوەدەچن.

سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 11:00ی شه‌و بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچن و خشتەی یارییەکان بەم شێوەیە دەبێت:

سێشەممە 14ی شوبات:

ئینتەر (ئیتاڵیا) - تۆتنهام (ئینگلتەرا)

پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) - بایەرن میونخ (ئەڵمانیا)

چوارشەممە 15ی شوبات:

کلوب بروج (بەلجیکا) - بێنفیکا (پورتوگال)

بۆروسیا دۆرتموند (ئەڵمانیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا)

سێشەممە 21ی شوبات:

لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) - ریال مەدرید (ئیسپانیا)

ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا) - ناپۆلی (ئیتاڵیا)

چوارشەممە22ی شوبات:

لایپزیک (ئەڵمانیا) - مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا)

ئینتەر میلان (ئیتاڵیا) - پۆرتۆ (پورتوگال)

بڕیاریش وایە لە 10ی حوزەیرانی 2023دا، یاری کۆتایی لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.