Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:34

دوای 166 کاتژمێر لە بوومەلەرزە ئافره‌تێكی تەمەن 60 ساڵ لە توركيا رزگار کرا

کوردستان TV
100%


دوای تێپەڕینی 166 کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا،ئافره‌تێكی تەمەن 60 ساڵ کە گیری خواردبوو لە ئادیامان رزگار کرا.

دوای تێپەڕینی 166 کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکاندا، ئەرەنگول ئۆندەر ته‌مه‌ن (60 ساڵ) کە گیری خواردبوو بە برینداری لەژێر داروپەردووی داڕووخاوی باڵەخانەیەک لە شارۆچکەی بەسنی سەربە پارێزگای ئادیامان له‌ توركیا لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە دەرهێندرایەوە و رزگار کرا.
سەرۆکی شارەوانیی مانیسا، جەنگیز ئەرگوین لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەربە شارەوانیی مانیسا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەی ئوزوملو سیتی لە شارۆچکەی بەسنی گیریان خواردووە.
لەو میانەیەدا تیمەکان توانیوویانە ئافره‌تێكی تەمەن 60 ساڵ بە ناوی ئەرەنگول ئۆندەر رزگار بکەن.
جەنگیز ئەرگوین لەمبارەیەوە نووسیوویەتی: لە کاتێکدا زۆری نەمابوو بێ هیوا بین، هەواڵێکی پەرجووئاسامان لە شارۆچکەی بەسنی-یەوە پێ گەیشت و لە ئەنجامی هەوڵە سەرووئاسایییەکانی تیمەکانمان دوای تێپەڕینی 166 کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکاندا، تواندرا پوورە ئەرەنگول ئۆندەر بە ساغ و سەلامەتی رزگار بکرێت، دەستخۆشی لە تەواوی کارمەندەکانمان دەکەم.
لەگەڵ ئەم پۆستەدا، گرتەی ڤیدیۆیی کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیش بڵاو کراوەتەوە.
لە گرتەکاندا دەبیندرێت ئافره‌تێك بە چەپڵەڕێزان دەردەهێندرێت و دواتر رادەستی تیمە تەندروستییەکان دەکرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.