Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:41

له‌پاڵه‌وانیه‌تی دالاسی كراوه‌ وویبینگی چینی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی دالاسی كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌سه‌ر ئاستی كوران تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تایلۆر فریتزی رووبه‌رووی تێنسزانی چینی وویبینگ بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك به‌سه‌ركه‌وتنی وویبینگی چینی ته‌واو بوو، له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م فریتزی توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكاتوو و كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش بباته‌وه‌.
 له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م تێنسزانه‌ چینیه‌كه‌ رێره‌وی یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌رانده‌وه و توانی دوو كۆمه‌له‌ به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار، به‌دوای یه‌ك بباته‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تێنسزانی چینی وویبینگ توانی بگاته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی دالاسی كراوه‌، له‌یاری كۆتایی رووبه‌رووی جۆن ئیسنه‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه‌، جێی ئاماژه‌یه‌ كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی داڵاسی كراوه‌ هه‌شت سه‌د و بیست و دوو هه‌زارو سه‌دو حه‌فتاو پێنج دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌.   

 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.