Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:44

ورده‌كاری شه‌ڕی نێوان نه‌یمار و ڕاوێژکارێكی وەرزشی پاریس سان جێرمان بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


هه‌ریه‌ك له‌ ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی و ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فه‌ره‌نسی ئاشکرایان کردووە، دوای ته‌واوبوونی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ له‌گه‌ری بیست و سێی خولی فه‌ره‌نسا، دۆخێكی نه‌خوازراو له‌نێو ژووری خۆگۆرینی یانه‌ پاریسیه‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌میش به‌هۆی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی نەیمار داسیلیڤای به‌رازیلی لەگەڵ لویس کامپۆسی ڕاوێژکاری وەرزشی پاریس سان جێرمان، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ره‌ قسه‌ له‌نێوانیان روویداوه‌.
 به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان نه‌یمار به‌زمانی پورتوگالی رووبه‌رووی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ بۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ژووری خۆگۆرینی یانه‌كه‌ دروستكردبوو، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ روونیانكردۆته‌وه‌ ماركینۆسی كاپتنی یانه‌ی پاریس به‌شداری ئه‌م ناكۆكی و نیگه‌رانیه‌ی كردوه‌، ناوبراو داوای له‌یاریزانانی یانه‌كه‌ی كردوه‌ له‌هانده‌رانی پی ئێس جی نزیك نه‌بنه‌وه‌، ئه‌میش له‌پێناو خۆ به‌دوور گرتن له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌یان.
 لە لایەکی دیکەوە پێرسنێل کیمپێمبی بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان لە ڕێگەی بڵند گۆیەکەوە قسەی لەگەڵ هانده‌ران كردوه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی توره‌ییه‌یان، له‌به‌رامبه‌ر دابه‌زینی ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه‌.     


     

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.