وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خشته‌كانی پلە بەرزکردنەوەی ئه‌فسه‌ران بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگەندەی جیاواز لەسەر خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە، لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت:
1. خشتەکانی 2020 و 2021 و نەورۆزی 2022، تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لەوێ کاری لەسەر دەکرێت.
2. سەبارەت بە خشتەی ئەیلولی 2022 و نەورۆزی 2023، بە هەمان شێوە ئامادەکاری دەکرێت، بۆئەوەی بە خێرایی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
3. لەم قۆناغە بەدواوە تەواوی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەچێتە سەر رێچکەی خۆیی و رێک دەخرێنەوە و بەپێی کات و شایستەیی ئەفسەران، خشتەی پلە بەرزکردنەوە کاری لەسەر دەکرێت.
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.